سێیەمین حاڵەتی خنکان لەمڕۆدا لە زێی گەورە تۆمارکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە زێی گەورەدا کەسێکی خنکان و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەمڕۆدا خنکاون گەیشتە سێ کەس.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، “کەسێک بەناوی نامیق جەبار، تەمەن 40 ساڵان کە پیشەی پێشمەرگە بووە لە ئاوی زێی گەورە خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە”.

هەر ئەمڕۆ دوو هاوڵاتیی دیکە لەهەمان  ئاودا خنکاون و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە گەڕان بەدوای تەرمەکانیاندا بەردەوامە.

 

بابەتی پێشتر

ئاگر لە سنووری قزلەر کەوتەوە

بابەتی دواتر

ئەمریکا ئاماری چالاکییەکانی مانگی ئابی لە عێراق و سوریا بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share