كۆمپانیایەكی بواری فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئۆفەرێكی نوێ رادەگەیەنێت و سەرۆكی لقی سلێمانی كارمەندانی تەندروستی دەڵێت، سەرجەم هاوڵاتییان دەگرێتەوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەكە هەرزانتر دەكەوێت.
هاوژین عوسمان، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاركردن بە لێكتێگەیشتنەكەیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی بواری ئۆتۆمبێل، بەمەبەستی دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆ كارمەندان بەشێوەی قیست و داشكاندن بەردەوامە.
وتیشی، “كۆمپانیاكە ئۆفەرێكی نوێی پێشكەشكردووە كە نەك تەنها كارمەندانی تەندروستی، بەڵكو سەرجەم هاوڵاتییان و كڕیاران دەگرێتەوە، بەجۆرێك ئەوانەی بە كاش ئۆتۆمبێل دەكڕن 100 دۆلاریان بە 130 هەزار دینار بۆ دەشكێندرێتەوە، بۆ هەندێك جۆری ئۆتۆمبێل بە كەمتر لە 130 هەزاریش دەشكێندرێتەوە”.
بەو ئۆفەرە لە ئۆتۆمبێلێكی 20 هەزار دۆلاری (دوو دەفتەر) نزیكەی سێ هەزار دۆلار (30 وەرەقە) بۆ كڕیار دەگەڕێتەوە، وەك ئەوەی هاوژین عوسمان ئاماژەی پێدا.
روونیشیكردەوە، ئۆفەرەكە كاتییە و تەنها ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە بە كاش دەیكڕن.