پۆلیسی سۆران: هیچ سکاڵایەک دژی ئەو پیاوەی هاوژینەکانی کوشت تۆمارنەكراوە

دوای ئەوەی سەرلەبەیانی دوێنێ لە گەڕەکی کانی سەر بە قەزای سۆران پیاوێک هەردوو هاوژینەکەی کوشت، پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، لە هیچ بنکەیەکی بەڕێوبەرایەتییەكەیان سکاڵا دژی بکوژ تۆمارنەکراوە.

عەقید شەمال دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بکوژ چەند کاتژمێرێک دوای رووداوەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئەوەشی وت، پێشتر لە هیچ بنكەیەكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان سكاڵا لەسەر تۆمەتبار تۆمارنەكراوە.

دوای خۆرادەستکردنی، تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسەکەی دەستیپێکردووە.

دیمەن مەحمود هاوژینی یەکەمی تۆمەتبار تەمەنی 36 ساڵ بووە و لە ساڵی 2002 هاوسەرگیرییان کردووە، زولەیخا خانۆ هاوژینی دووەمی تەمەنی 34 ساڵ بووە و لە ساڵی 2013 هاوسەرگیرییان کردووە.

بە وتەی دراوسێکانیان، تۆمەتبار بەردەوام ئەشکەنجەی هاوژینەکانی داوە و توندوتیژ بووە، دایکی تۆمەتبار ئاماژەی بەوەداوە کە کوڕەکەی هەڕەشەی کوشتنی لەویش کردووە.

بابەتی پێشتر

پوتین: روسیا گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیادا رەتناکاتەوە

بابەتی دواتر

داهاتی فیلمی باربی ریکۆردی ساڵی شکاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share