بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا دانیشتووانی سیتییەکان دەهێنێتە دەنگ

بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا دانیشتووانی سیتییەکانی سلێمانی نیگەران دەکات و بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکان ئەمڕۆ سەردانی چوار لایەنی پەیوەندیداری حکومەتیان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نوێنەرانی دانیشتووانی سیتییەکانی سلێمانی، سەردانی چوار لایەنی پەیوەندیداری حکومەتیان کرد و یاداشتێکیان ئاڕاستەکردن لەبارەی گرانبوونی نرخی کارەبا.

لە بەشێکی یاداشتەکەدا هاتووە، وەزارەتی کارەبا لە فەرمانی زیادکردنی نرخی کارەبا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سیتیەکان خەڵکانی ( Hi Cost) ی تێدایە دوور لەوەی بزانێت زۆربەی ھەرە زۆری دانیشتووانەکەی خەڵکانی فەرمانبەری حکومەتن کە ئەم نرخانە بووتە بارگرانیەکی زۆر لەسەرمان، ناکرێت خراپی دۆخی دارایی حکومەت و زیادکردنی داھات لەسەر حسابی ئێمەی دانیشتوانی ستیەکان بێت، ئێمە لە ئێوە دەپرسین ئایا ئێمە گوناھمان کردووە سیتیەکانمان بۆ نیشتەجێبوون ھەلبژاردووە؟ دواتر بە پێی چ یاسایەک کارەبامان بە نرخی شوێنی بازرگانی پێ دەفرۆشن؟”.

دانیشتووانی سیتییەکان داوایانکردووە، “نرخی کارەباکانمان ھاوتای نرخی کارەبای گەڕەکەکان بکرێتەوە، بە پێچەوانەشەوە گەر داواکاریەکانمان پشتگوێ بخرێت ناچاردەبین رێگایتر بگرینە بەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێكی هەواڵگری: ئەمریكا تاوتوێی گواستنەوەی سەربازانی لە عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەكات

هەڕەشە بەردەوامەكانی سەر (ناوچەی سەوز) لە بەغداد، هانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای داوە تاوتوێی بژاردەی گواستنەوەی ژمارەیەكی زیاتری هێزەكانی…
زیاتر ببینە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەكرا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، دابەشنەكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە بووە لە بانكەكاندا.…
Total
0
Share