چوار کەس بە تۆمەتی دیکردن دەستگیرکران یەکێکیان زیاتر لە 20 تاوانی ئەنجامداوە

پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد کە سەرجەمیان تۆمەتبارن بە دزیکردن و یەکێکیان دانیناوە بە زیاتر لە 20 تاوانی دزیکردندا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای ژمارەیەک هاوڵاتی کە لە باخەکانیان لە سیتەک دزییان لێکراوە، هێزەکانیان بەدواداچوونیان دەستپێکرد و دواتر چوار تۆمەتبار دەستگیرکران.

لەكاتی پشكنینی شوێنی یەكێك لەتۆمەتبارەكاندا كە دانیناوە بەزیاتر لە 20 تاوانی دزیكردندا، توانرا دەستبگیرێت بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی دزراودا.

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران، ق،ع،ع لەدایكبووی 1976، ه،ع،ع لەدایكبووی 1989، أ،ع،ع لەدایكبووی 1984، ڕ،ع،ع لەدایكبووی 2000.

تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون‌ و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا گورزی سیانەیی بەرکەوتووە و کاردانەوەی نییە

بابەتی دواتر

عێراق پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوید پچڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكان بەشێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن و…
Total
0
Share