تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكان بەشێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن و دەشڵێت، “لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێكی كتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بكەن”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە و تێیدا هاتووە، بەمەبەستی ئامادەكاری و بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستییەكان لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەكان بەردەوامدەبن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بەشێوەی ئێشكگر.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لەهاوڵاتییانی بەڕێز دەكەین لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێكی كتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نزیکەی 67 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییان دابەشکراوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم راپۆرتی بڕە ‘نەوتی سپی’ دابینکراوی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هاتووە،…
Total
0
Share