روانگەی عێراقی: هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکردن و توندوتیژی بەرامبەر رۆژنامەنووسان بەکاردەهێنن

روانگەی عێراقی بۆ ئازادیی رۆژنامەوانی داوا لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکات کۆتایی بە توندوتیژی بەرامبەر رۆژنامەنووسان و دەستگیرکردنیان بهێنن بە بیانووی کارکردنی قەدەغەکراو، لەکاتێکدا هەڵگری ناسنامەی ناسراوی دەزگاکانیانن.

ڕوانگەی عێراقی بۆ ئازادیی رۆژنامەوانی، رایگەیاندووە، هێزێکی ئەمنی لە بەغداد سێ رۆژنامەنووسی فۆتۆگرافەریان دەستگیرکردووە کە لەگەڵ ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان کاردەکەن، کاتێکدا لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد رووماڵی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانیان دەکرد.

ڕوانگە لە زاری یەکێک لە فۆتۆگرافەرەکانەوە کە ئەرکی ڕووماڵکردنی ناڕەزایەتییەکەی پێسپێردراوە و هاوەڵی دەستگیرکراوەکان بووە، رایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان سێ هاوکاریان دەستگیرکردووە، ئەوانیش ئەحمەد سەعد، کە وەک فۆتۆگرافەر لە ئاژانسی رۆیتەرز کاردەکات، هاوکارەکەی، کامێرامانی تەلەفزیۆنی ماهر محەمەد کە لە هەمان دەزگا کاردەکات، هەروەها هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر فۆتۆگرافەر ئەمیر حەلیل کە لە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا کاردەکات، لێنزی کامێراکەی شکاندووە و جلەکانی دڕاندووە.

روانگەی ئازادییەکانی رۆژنامەگەری داوای لە هەموو دەزگا ئەمنییەکان کرد دەست لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان هەڵبگرن و خۆیان بەدوور بگرن لە دەستگیرکردن توندوتیژی بەرامبەریان، سەرەڕای ئەوەی ناسنامەیان هەیە کە دەیسەلمێنێت رۆژنامەنووسن.

هەروەها روانگەی ئازادییە رۆژنامەوانیەکان داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو فۆتۆگرافەرانەی لە بنکەی پۆلیسی ناوچەی سەوز راگیراون و داوای لێبوردنیان لێبکرێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە.

دەسەڵاتدارانی ئەمنیی عێراق رێوشوێنی توندیان لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد سەپاند، دوای ئەوەی لەلایەن خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی ڕێبەری ڕەوتی سەدرەوە سوتێنرا.

بابەتی پێشتر

گەورەترین شاخی سەهۆڵی دەستی بە جوڵە کردووە

بابەتی دواتر

هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمینیكا و چەند وڵاتێکی دیكە بەبێ ڤیزا ناتوانن سەردانی بەریتانیا بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share