لە هێرشێکی داعشدا لە نزیک کەرکوک دوو پۆلیسی فیدراڵی کوژران

ئێوارەی ئەمڕۆ بە نیشانەشکێن هێرشکراوەتە سەر خاڵێکی لیوای سێی پۆلیسی فیدراڵی لە نزیک گوندی ئەحمەد تەیار لە قەزای حەویجە و بەهۆیەوە دوو پۆلیس کوژراون.

بە پێی زانیارییەکان هێرشەکە بە نیشانە شکێن ئەنجامدراوە و جگە لە کوژرانی دوو پۆلیس، پۆلیسێکی دیکە بریندار بووە.

ماوەیەکە چەكدارانی داعش جموجوڵ و چالاكیی سەربازییان دەستپێكردووەتەوە و دوایینیان هێرشەكەی عزێم لە پارێزگای دیالە بوو كە 11 سەرباز و ئەفسەری سوپای عێراقی تیادا كوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: شەوی ڕابردوو بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر سنووری کۆیە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایش لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (23:05)…
Total
0
Share