هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمینیكا و چەند وڵاتێکی دیكە بەبێ ڤیزا ناتوانن سەردانی بەریتانیا بکەن

حكومەتی بەریتانیا گۆڕانكاری بەسەر سیاسەتی پەیوەست بە ڤیزادا دەهێنێت و بەهۆیەوە لێخۆشبوونی ڤیزا لەسەر پێنج وڵات هەڵدەگرێت و چیتر هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانە ناتوانن بەبێ داواكردنی ڤیزا بچنە شانشینی یەكگرتووەوە.

ئەو وڵاتانەی بڕیارە نوێیەكەی بەریتانیا دەیانگرێتەوە بریتین لە (دۆمینیكا، ڤانواتۆ، هندۆراس، تەیموری رۆژهەڵات و نامبیا).

بڕیارە نوێیەكە راستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە لەمەودوا هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانە پێویستە پێشوەخت داوای ڤیزا بكەن، بەر لەوەی گەشت بەرەو بەریتانیا ئەنجامبدەن.

وەك ئەوەی سویلا بریڤرمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئاماژەی پێدا، بڕیارەكە پێدانی هەلێكی كاتی بۆ ماوەی چوار هەفتە بەو گەشتیارانەی ئەو وڵاتانە دەدات كە بە كردەیی رێوشوێنەكانی گەشتیان ئەنجامداوە بەر لە كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی رۆژی 19ی تەمموز (دوێنێ)، ئەو هەلە تا 16ی ئاب بەو جۆرە گەشتیارانە دەدرێت.

وەزیری ناوخۆ هۆكاری بڕیاری حكومەتی وڵاتەكەی لەبارەی رەتكردنەوەی لێخۆشبوون لە ڤیزا لە دۆمینیكا و ڤانواتۆ گەڕاندەوە بۆ سەرنجی حكومەتی لەندەن لەسەر بەرنامەی پێدانی رەگەزنامە لەڕێی وەبەرهێنانەوە كە هەردوو وڵات پێشكەشی دەكەن.

هەروەك هۆكارەكەشی سەبارەت بە هندۆراس و نامیبیا گەڕاندەوە بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی خوازیارانی داوای مانەوە لە بەریتانیا لەلایەن هاوڵاتییانی هەردوو وڵاتەوە.

بابەتی پێشتر

روانگەی عێراقی: هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکردن و توندوتیژی بەرامبەر رۆژنامەنووسان بەکاردەهێنن

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ لە یانەیەکی ڕەزیلەوە بۆ لووتکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 89 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share