یەکێتیی ئەوروپا ڤاکسینی کۆرۆنا دەکڕێت

یەکێتیی ئەوروپا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای Janssen Pharmaceutica NVی بەلجیکی بە مەبەستی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ 200 ملیۆن کەس.

کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ 8ی تشرینی یەکەم، ئاشکرای کرد کە دوای سەرکەوتنی ڤاکسینێکی گونجاو لە قۆناغەکانی تاقیکردنەوەدا، بڕیاردراوە بۆ 200 ملیۆن هاوڵاتیی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بکڕدرێت.

وڵاتانی یەکێتییەکە دەتوانن ڤاکسینەکان بۆ هاوڵاتییانی خۆیان بەکاربهێنن یاخود بیبەخشن بە وڵاتانی دیکە.

پێشتریش یەکێتیی ئەوروپا گرێبەستێکی بۆ کڕینی دەرمانی “Remdesivir” لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی واژوو کردبوو کە لە چارەسەری پەتای کۆرۆنادا بەکاردەهێندرێت.

لە چەند رۆژی رابردووشدا بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەورووپا کێشەی کەمی دەرمانی “Remdesivir” سەریهەڵدابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار و 500 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراوە

نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی تووشبووانی شێرپەنجەی لە…
Total
0
Share