ئارسیناڵ لە یانەیەکی ڕەزیلەوە بۆ لووتکە

یانەی ئارسیناڵ لەم وەرزەی مێرکاتۆدا ستراتیجی گۆڕیوە، و لە یانە زەبەلاحەکانی دیکە دەستکراوەتر بووە.

چەندین ساڵە یانەی ئارسیناڵ لە بازاڕی گواستنەوەکاندا ساردوسڕی پێوەدیاربووە، بەڵام بوونی مایکڵ ئارتێتا بە ڕاهێنەر و دوای بەدەستهێنانی پلەی دووەمی پریمەرلیگ بیروبۆچوونی ستافەکەی ستان کرۆنکی گۆڕاوە.

لە مێرکاتۆی هاوینەی 2023دا دەستکراوەبوون، بە کڕینی دیکلاین ڕایس بوونەتە ئەو یانەیەی کە زۆرترین پارەی بەکارخستووە، تەنانەت پێش یانەکانی پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدرید کەوتوون.

ئەو یانانەی لە مێرکاتۆدا زۆرترین بودجەیان بەکارخستووە (تاوەکو ئێستا):

  1. ئارسیناڵ 226 ملیۆن یورۆ
  2. پاریس سان جێرمان 155 ملیۆن
  3. تۆتنهام 136 ملیۆن
  4. ڕیاڵ مەدرید 128 ملیۆن
  5. هیلال 120 ملیۆن
  6. لیڤەرپوڵ 112 ملیۆن
  7. لایپزیک 111 ملیۆن
  8. چێڵسی 97 ملیۆن
  9. یوڤانتۆس 77 ملیۆن
  10. نیوکاسڵ 72 ملیۆن
بابەتی پێشتر

هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمینیكا و چەند وڵاتێکی دیكە بەبێ ڤیزا ناتوانن سەردانی بەریتانیا بکەن

بابەتی دواتر

بەهۆی مێسی-یەوە سۆشیال میدیای ئینتەر مەیامی قەرەباڵغ بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share