دامەزراندن لە هەرێم راگەیەندرا و مووچەشیان لەسەر عێراق دەبێت

عەقید كاروان خۆشناو وتەبێژی ناوچەیەكی یەكی پاسەوانی سنوور لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، 900 ناو بۆ پاسەوانی سنوور لە رێگای مۆبایلەوە ناویان گەڕاوەتەوە و سبەینێ دوایین وادەیە بۆ چاوپێكەوتنیان.

راشیگەیاند، ئەو كەسانەی وەكو پاسەوانی سنوور دادەمەزرێن مووچەیان لەسەر حكومەتی عێراق دەبێت و لە رێگای مۆبایلەوە ئاگاداركراونەتەوە.

پێشتر راگەیەندرا كە 2600 كەس لە هەرێمی كوردستان وەكو پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن، بەڵام وەكو ئەوەی بڵاوكراوەتەوە تەنها 900 كەس ناویان هاتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمان لێپرسینەوە لە بانکی رافیدەین و رەشید دەکات

بابەتی دواتر

لە رووداوێكدا كچێكی 11 ساڵان گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share