کەشناسیی هەرێم: لە سەنتەری پارێزگاکان باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری هەورە تریشقە و بارانبارینی هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان بە ئاستی جیاجیا دەبێت لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک بارانی دەبێت لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی ڕاپەرین ئاستی بارانەکە زیاتر دەبێت و هەندێک کات هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت لەشەودا کەشەکە جێگیر دەبێت، پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینیت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی لەنێوان پەڵە و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر 30 پلەى سیلیزى، سلێمانی 28 پلەى سیلیزى، دهۆک 26 پلەى سیلیزى، کەرکوک 31 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 29 پلەى سیلیزى، زاخۆ27 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 20 پلەى سیلیزى، سۆران 27 پلەى سیلیزى و گەرمیان 33 پلەى سیلیزى دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ڕابردوو ده‌كرێت

وەزارەتى دارایى سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات و سه‌ره‌تاش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی مووچه‌یان پێده‌درێت. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی کامێراکانی تیژڕەوی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی پەیوەست بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی. ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share