ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کەمئاوییەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەگەر لە کۆنترۆڵ دەربچێت کاریگەرییەکانی زۆر توندتر دەبن.
سائر جبوری رایگەیاندووە، دۆخەکە زۆر سەختە بەهۆی قەیرانی وشکەساڵییەوە، بەتایبەت لە ناوچەکانی باشوور.
دەڵێت، “رەنگە شتەکان لە کۆنترۆڵ دەربچن ئەگەر هیچ رێوشوێنێک نەگیرێتەبەر کە هیوابەخش بن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “قەیرانەکە گەیشتووەتە کەمبوونەوەی توند لە ئاوی خواردنەوە، ئەمەش سێ پەیامی مەترسیدار دەگەیەنێت، دیارترینیان ئەوەیە کە خەڵک لە ئاست ئەم قەیرانە بێدەنگ نابێت، دەرئەنجامی جددیشی دەبێت ئەگەر دەستێوەردانی حکومەت نەبێت بۆ دابینکردنی بەدیلەکان کە خەڵک دڵنیا بکاتەوە لە چارەسەرکردنی”.