عێراق ڤاکسینی دیکە وەردەگرێت

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکاریان کردووە بۆ وەرگرتنی یەک ملیۆن و 300 هەزار ژەمە ڤاکسینی دیکە، کە لە چوارچێوەی بەرنامەی کۆڤاکسی نێودەوڵەتیدا دەنێردرێت.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لە کۆتایی ئەم مانگەدا چەند کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کە بریتیە لە ملیۆنێک و 300 هەزار ژەم و لە رێگەی بەرنامەی کۆڤاکسی نێودەوڵەتییەوە دابینکراوە دەگاتە عێراق.

بە وتەی وەزیری تەندروستیی عێراق ڕۆژانە لە ناوەندێکەوە ڤاکسینی کۆرۆنا ڕەوانەی پارێزگاکان دەکرێت و هەوڵدەدرێت ڤاکسین لە ناوەندەکانی کوتان نەبڕێت.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایکردووە کە نیازیان هەیە گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر واژوو بکەن تا بتوانن شەش ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دیکەی ئەو کۆمپانیایە بکڕن.

تا ئێستا عێراق  49 هەزار ژەمە ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەری پێشگەیشتووە و پێشتر هەر یەک لە ڤاکسینەکانی سینۆفارمی چینی و ئەسترازێنیکا – ئۆکسفۆردی بەکار هێناوە.

بابەتی پێشتر

ناپۆلی 1-1 ئینتەرمیلان

بابەتی دواتر

شەوی ڕابردوو شارێکی هەرێم و دوو بنکەی سەربازیی سوپای عێراق کرانە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share