د. نەرمین مەعروف: كێشەی مووچە لە هەرێم بە تەواوی چارەسەرببێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت بە پەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان بە تەواوی چارەسەرببێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران یەكەم كۆبوونەوەی سازكرد تایبەت بە گفتوگۆكردنی هەمواری یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی زانیاریی زیاتری خستەڕوو وتیشی، “پشكی هەرێمی كوردستان لەم بودجەیە زیاتر لە 20 ترلیۆن و 910 ملیار دینارە، و لەو بڕەش زیاتر لە 14 ترلیۆن و 840 ملیار دینار تەرخانكراوە بۆ بواری خەرجیی بەگەڕخستن كە زیاتر لە 11 ترلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی تەرخانكراوە كە مانگانە دەكاتە زیاتر لە 965 ملیار دینارە.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت،”پشتبەست بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی و جێبەجێكردنی رێكارەكانی تایبەت بە بانكیكردنی مووچە، چاوەڕواندەكرێت بە پەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان بە تەواوی چارەسەرببێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەركی دەسەڵاتدارانی هەرێمە هەنگاوی كردەیی بۆ باشتركردنی گوزەرانی ئێزدییەكان بنێن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزدییەكان دەکات و جەختدەكاتەوە كە یەكێتی هەمیشە پشتیوان…
Total
0
Share