باشترین کات بۆ ئاوخواردنەوە لە رۆژدا بزانە.. لەم هەڵانە دوورکەوەرەوە

لەبارەی خواردنەوەی ئاو یان خواردنەوەکان کە کافاین لە پێکهاتەیاندا هەیە شارەزایان دەڵێن، چا یان قاوە هەنگاوێکی تەندروست نییە بۆ دەستپێکردنی رۆژەکە و ئاو دەتوانێت بژاردەیەکی باش بێت.

مێگان لیۆن، پسپۆڕی خۆراکی کلینیکی بە گۆڤاری نیوزویکی وتووە، گرنگە ڕۆژەکە بە خواردنەوەی ئاوی پێویست دەست پێبکەین.

لیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، تێبینی ئەوەی کردووە کە زۆرێک لە نەخۆشەکانی مەیلیان هەیە زۆربەی ئاوەکەیان لە نیوەڕۆدا بخۆنەوە، تەنانەت ئەگەر ئامانجیشیان بۆ خواردنەوەی ئاوی پێویست بێت، بەڵام بەیانیان یان قاوە دەخۆنەوە یان هیچ ناخۆنەوە تا دوای نانخواردنی نیوەڕۆ “.

بە ئاماژەدان بەوەی کە بڕیاری دروست ئەوەیە کە رۆژەکە بە “ئاوخواردنەوە” دەستپێبکەیت، چونکە ئاو خواردنەوە لە کاتەکانی دواتردا و فەرامۆشکردنی لە بەیانیاندا ئەو شێدارکردنە بە جەستە نادات کە پێویستی پێیەتی.

ئەکادیمیای نیشتمانیی پزیشکیی ئەمریکا کە رێکخراوێکی قازانج نەویستە، پێشنیاری ئەوە دەکات کە پیاوان، ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 19 بۆ 30 ساڵدایە، رۆژانە 3.7 لیتر ئاو بخۆنەوە، هەروەها ژنانی هەمان گروپی تەمەنیش پێویستە رۆژانە 2.7 لیتر ئاو وەربگرن.

لەلایەکی دیکەوە دکتۆر جۆن لی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای SeeBeyond Medicine، زیادیکردووە، “وشکبوونەوەی سووک وا لە مرۆڤەکان دەکات زیاتر هەست بە ماندوێتی بکات، تەرکیزی کەم و دڵەڕاوکێی زیاتریان هەبێت”.

ئامۆژگاریمان دەکات کە پێویستە هەموو کەسێک گرنگی بە خواردنەوەی پەرداخێکی گەورە ئاو بدات لە بەیانیاندا، ریخۆڵە و ئەندامەکانی ناوەوە لە ژەهراویبوون پاکدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لەبارەی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی قەیرانی ئاوی عێراق دەدرێت

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە چەند قەرزدارن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیردۆزی پەنجەرەی شکاو چییە؟

پەنجەرەی شکاو، بیردۆزێكە لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا بەتایبەتی تاوانناسیدا، کە باس لەوە دەکات کەمتەرخەمی لە چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک، قەبارەکەی…
Total
0
Share