کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بۆ مام ناوەند،

خێراى با لەسەر خۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، “لە هەولێر:41 پلەى سیلیزى، سلێمانی:38 پلەى سیلیزى، دهۆک:40 پلەى سیلیزى، کەرکوک:45 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:40 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران:30 پلەى سیلیزى، زاخۆ:41 پلەى سیلیزى، سۆران:38 پلەى سیلیزى، گەرمیان:44 پلەى سیلیزى دەبێت”.

 

 

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا رەخنە لە رێکارە نوێیەکانی پەنابەری لە ئەوروپا دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share