ئەڵمانیا رەخنە لە رێکارە نوێیەکانی پەنابەری لە ئەوروپا دەگرێت

حکومەتی بەرلین رەخنەی توند لەو رێکارانە دەگرێت کە یەکێتیی ئەوروپا بۆ مافی مانەوەی پەنابەران دایانناوە و بە بارگرانی بۆ سەر پەنابەران ناوی دەبات، لەکاتێکدا دەبێت پێوەرەکان ئاسانتر بکەن.

لە ئێستادا ئیسپانیا سەرۆکایەتی ئەم خولەی یەکێتیی ئەوروپا دەکات و حکومەتی ئەڵمانیا رەخنە لەو پێشنیازە دەگرێت کە داواکاری پەنابەران لە دەرەوەی سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا وەربگیرێت و ئیسپانیاش دەیەوێت تا کۆتایی ئەم مانگە بگاتە رێککەوتن.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا راگەیاندووە، “رێسا پێشنیازکراوەکە هێشتا لە ژێر پێداچوونەوەیە لە ناو حکومەتی فیدراڵیدا”.

لە 8ی حوزەیراندا وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگ پێداچوونەوە و چاکسازییان لە سیستمی رێساکانی پەنابەراندا پەسەندکرد.

بەپێی ئەم پلانانە، داواکاری مافی پەنابەری لە کۆچبەرانی ئەو وڵاتانەی کە رێژەی ناساندنی پەنابەریان کەمترە لە 20% لە سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە ماوەی 12 هەفتەدا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

لەم ماوەیەدا ئەوانەی داوای پاراستن دەکەن، ناچار دەبن لە ناوەندەکانی پێشوازیدا “کامپەکان” بمێننەوە کە بە توندی کۆنترۆڵ دەکرێن، ئەوانەی چانسی مافی پەنابەرییان نییە دەستبەجێ دەنێردرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.

جگە لەوەش، ئەوانەی لە دۆخی قەیراناویدا بەدوای پارێزگاریدا دەگەڕێن، دەبێت داوایان لێبکرێت زیاتر لە 12 هەفتە لە شوێنی پێشوازی لە نزیک سنوور بمێننەوە.

لە دانوستانەکاندا، نانسی وێزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، پێویستە ئەو خێزانانەی منداڵیان هەیە لە رێوشوێنە سنوورییەکان بێبەری بکرێن.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

سبەینێ پشووی فەرمییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share