پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرەكەی شەوی رابردووی شەقامی سالم دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌ تۆمەتباری‌ رووداوەكەی‌ شەوی‌ رابردوی‌ شەقامی‌ سالمی‌ شاری‌ سلێمانیان دەستگیركرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای‌ ئەوەی‌ شەوی‌ رابردوو شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو شۆفێردا لە شەقامی‌ سالم (سەهۆڵەكە) روویدا، یەكێك لە شۆفێرەكان بەچەقۆ زیانی‌ بە ئۆتۆمبێلی‌ بەرامبەر گەیاند و دواتر بۆ شوێنێكی‌ نادیار هەڵات، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس گەیشتنە شوێنی‌ رووداوەكە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە و دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستیپێكرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرئەنجام‌ و دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ رزگارییەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 477 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن”.

بابەتی پێشتر

لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت

بابەتی دواتر

سەندیكای شۆفێران: ئەو وادەیەی بۆ لێدانی لۆگۆی تاكسییەكان دانرابوو كۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەرقەدی عەبابەیلێ سوتێندرا

مەرقەدی گوندی عەبابەیلێ لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە سوتێنرا و ئەنجومەنی گوندەكەش بە هەوڵی گێرەشێوێن و ترسنۆکانە ناویدەبات. لەلایەن كەسانی…
Total
0
Share