لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەریچم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمرۆ شەمە د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازیكرد لە د. ماكوان جەمیل مستەفا بەڕێوەبەری گشتی بانكی هەرێم/سلێمانی.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پرسە داراییەكان و خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆكان و كراو هەردوولا جەختیانكردووە لە كاری پێكەوەیی و هاوبەش لەپێناو تێپەراندنی كۆسپ و گرفتەكان، بۆ ئەم مەبەستە لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتیی بانكی هەرێم لە سلێمانی جەختیكردوە لەوەی كە خزمەتكردنی خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی لە پێشینەی كارەكانیان دەبێت و هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی خوێندنی باڵا و سەرجەم سێكتەرەكانی تر لەچوارچێوەی توانا و دەسەڵاتی ئەواندا هیچ كێشەو گرفتیان بۆ دروستنەبێت و هاوكاریی سەركەوتن و سەرخستنی پڕۆژەكانی زانكۆكان بن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی و خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: تا لە ناوچەکەدا جەنگ بەردەوامبێت بە نیازی هەرزانبوونی نرخی بەنزین مەبن

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، تاوەکو جەنگ لە ناوچەکە بەردەوامبێت، قەیرانی بەنزینیش بەردەوامدەبێت. بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە…
زیاتر ببینە

پەروین بوڵدان بۆ سری سورەیا ئۆندەر: بە ئاسوودەیی بخەوە ئەمڕۆ چەکەکان رادەستدەکرێن و ئیدی گەنجەکان نامرن

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی پەیامێک ئاراستەی سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری کۆچکردووی ئەو پارتە دەکات. لە پەیامەکەی پەروین…
Total
0
Share