یۆنامی: ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی چالاكوانانی بادینان كراون جێگای نیگەرانیی ئێمەن

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد هێشتا بە چارەسەری تەواو نەگەیشتووە، سەبارەت بە چالاكوانانی سزادراوی بادینانیش دەڵێت، “ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان كراوە جێگەی نیگەرانی ئێمەن”.

جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە لە وتەیەكدا لە كۆبونەوەیەكی ئۆنلاینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، كە تایبەت بوو بە عێراق، قسەی لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند كرد، وتی، لەماوەی ڕابردوودا چەند ڕێككەوتنێك لەنێوان هەردوولا كراون، بەڵام هێشتا ڕێككەوتنەكان بەچارەسەری تەواو نەگەیشتوون.

وتیشی، هەردوو حكومەت لەسەر بودجە گەیشتنە ڕێككەوتن، بەڵام وردەكاریی جێبەجێكردنی ماوە، هەردوولا یەكتر بە جێبەجێنەكردنی ناوەڕۆكی یاسای بودجە تۆمەتباردەكەن.

سەبارەت بە دۆخی هەرێم، پلاسخارت ئاماژەی بە دەستگیركراوانی بادینان كرد و وتی، “سەبارەت بە ئازادیی ڕادەربڕین دۆخی ژمارەیەك دەستگیركراو هەن، كە بە هەندێك تۆمەت و بنەما تۆمەتباركراون، كە جێگای نیگەرانیی ئێمەن”.

هەروەك باسی لە ڕەوشی كەركوك كرد و وتی، “هەموو هاوكارییەكمان پێشكەشكردووە بۆ سەركەوتنی دیالۆگ لەنێوان پێكهاتەكاندا”، داواشی لە بەرپرسانی شارەكە كرد هیچ دەرفەتێك لەو ڕووەوە لەدەستنەدەن.

دەربارەی شەنگال-یش ئاماژەی بەوەكرد، “هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی ڕێككەوتنەكەی ئۆكتۆبەری ڕابردوو جێبەجێبكرێت، كە تائێستا جێبەجێنەكراوە، دوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە شەنگال پێویستی بە ئاوەدانكردنەوەیە”.

سەبارەت بە هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراقیش، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان جەختیكردەوە، پێویستە هەڵبژاردنێكی متمانەپێكراو ئەنجامبدرێت و ڕێگە بەهەمووان بدرێت چاودێریی هەڵبژاردنەكە بكەن، “بۆ ئەوەی متمانەی پێبكرێت و پڕۆسەكە لەسەر بنەمای ڕاستییەكان بێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراقییەكان داوادەكەن هەڵبژاردنەكە بەبێ كێشە و بۆ یەكلاكردنەوەی گرفتەكان بەڕێوەبچێت، تا توڕەیی خەڵك بڕەوێتەوە و “یەكێتی و هێز لەناو خەڵكی عێراق دروستببێت”، دوپاتیشیكردەوە، “دەبێت هەڵبژاردن بۆ خەڵكی عێراق بێت و خەڵك بڕیاری لێبدات”.

سەبارەت بەو تاوانانەش بەمدواییە دەرهەق بە چالاكوان و ڕۆژنامەنووسان كراون، پلاسخارت جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی تاوانەكان سنووردار بكرێن.

دەربارەی لێكۆڵینەوەكانیش لەو تاوانانە وتی، “پێمانوایە ئەنجامەكان وەكو پێویست نەبوون و لیژنەكانیش نەیانتوانیوە لایەنی ئەنجامدەر دەستنیشان بكەن، وەك ڕفاندن و كوشتن و ئەشكەنجە، كە نابێت چاوپۆشیی لێبكرێت و ڕێگەی پێبدرێت”.

هەروەك ئاماژەی بە هێرشەكانی ئەمدواییەی توركیا كرد و وتی، حكومەتی عێراق پابەندە بە پاراستنی وڵات لە هێرشی دەرەكی، حكومەت خزمەتی بە سەقامگیریی ناوچەكە كردووە، پێویستە هەموو لایەك هاوكاری عێراق بێت بۆ سەقامگیریی ناوچەكە و پێویستە هەمووان پاراستنی سەروەریی وڵاتەكە لەبەرچاوبگرن.

بابەتی پێشتر

لێشاوی كۆچبەران زیادیكردووە و ئەڵمانیا پێشبینیی كێشەی نوێ دەكات

بابەتی دواتر

سەرۆكی لیژنەی دارایی: لە یاسای بودجەدا ڕێگە بە لێبڕینی موچە نادەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: بانكەكانی رەشید و رافیدەین ئامادەیی تەواویان بۆ دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان هەیە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكەكانی رەشید و رافیدەین ئامادەیی تەواویان بۆ دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان هەیە…
زیاتر ببینە

رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە”. د.…
Total
0
Share