سەندیكای شۆفێران: ئەو وادەیەی بۆ لێدانی لۆگۆی تاكسییەكان دانرابوو كۆتاییهات

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو وادەیەی بۆ لێدانی لۆگۆ بە ئۆتۆمبێلی تاكسییەكان دانرابوو كۆتاییهات و ئەگەر بڕیارەكە درێژنەكرێتەوە هاتوچۆ لە رێگای مەفرەزەكانەوە دەتوانێت سزای شۆفێری ئەو تاكسییانە بدات كە پابەندی بڕیارەكە نەبوون.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو وادەیەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسییەكان دانرابوو كە دەبێت لۆگۆ بدەن لە ئۆتۆمبێلەكانیان ئەمڕۆ 15ی تەمموز دوا وادەبوو و كۆتاییهات و تائێستا بڕیار نەدراوە ئەو وادەیە درێژبكرێتەوە، بەڵام بەشێك لەو شۆفێری تاكسییانە مامەڵەیان تەواونەكردووە و لۆگۆیان وەرنەگرتووە و ئەگەرێك هەیە سبەینێ جارێكی دیكە ئەو وادەیە بۆ شۆفێرانی تاكسی درێژبكرێتەوە.

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران ئاشكراشیكرد، ئەگەر بڕیارەكە درێژنەكرێتەوە ئەوا مەفرەزەكانی هاتوچۆ دەتوانن سزای ئەو شۆفێری تاكسییانە بدەن كە پابەندی بڕیارەكە نەبوون و لۆگۆیان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: %84ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، 84%ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی…
زیاتر ببینە

دوای نەمانی لێبڕین، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامە

دوای نەهێشتنی لێبڕینی موچە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دووپاتیدەكاتەوە، كە لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامدان، بەڵام بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای…
Total
0
Share