بەرشلۆنە دەتوانێت هالاند بکڕێت؟ جێگری سەرۆک وەڵامدەداتەوە..

جێگری سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، ڕافائێل یوستی دەنگۆکانی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند بۆ یانە کەتەلۆنییەکە ڕەتدەکاتەوە.

جێگری سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، ڕافائێل یوستی لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ڕاگەیاندووە، “ئێمە لەهەوڵداین خۆمان لەو قەیرانە داراییە قورسە ڕزگاربکەین کە یانەکەمانی تێکەوتووە، پێموانییە لەئێستادا بتوانین ئێرلینگ هالاند بکڕین”.

هەروەها دەڵێت، “پێشەنگی کارەکانمان ڕاستکردنەوەی بارودۆخی دارایی یانەکەمانە، هەمیشە بەرشلۆنە ویستوویەتی باشترین یاریزانەکان کۆبکاتەوە و هالاند-یش یەکێکە لەو ناوە گەورانە، لە داهاتوودا بزانین چی ڕوودەدات”.

هالاند-ی هێرشبەری نەرویجی-ی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە سەرنجی سەرجەم یانە گەورەکانی ڕاکێشاوە، لە 67 یاریدا 68 گۆڵی بۆ یانە زەردە ئەڵمانییەکەی تۆمارکردووە، هاوینی 2022 یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد نزیکن لە گواستنەوەی.

بابەتی پێشتر

پڕۆژەی ڕێگای ئاسنینی نێوان تاران و سنە تەواوبوو

بابەتی دواتر

ڕوی کۆستا بە سەرۆکی بەنفیکا هەڵبژێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share