بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی پێدانی پاسپۆرت بە سیستمی کۆن رادەگێرێت دەستدەکات بە پێدانی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی بەهاوڵاتییان.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بە هۆی ئامادەکاری بۆ سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی داوا لە هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی دەکەین یەکشەممە و دووشەممە 16 و 17ی تەممووز سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی نەکەن بە مەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، چونکە پێدانی پاسپۆرت بە سیستمی کۆن رادەگیرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە دوای ئەو وادەیە دەستدەکرێت بە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی نوێی ئەلیکترۆنی”.