تاوەكو ئێستا ئاگرەكەی چیای ئەزمەڕ كۆنترۆڵنەكراوە

بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت تاوەكو ئێستا ئاگرەكەی چیای ئەزمەڕ كۆنترۆڵنەكراوە و زیانێكی زۆری بە ناوچەكە گەیاندووە.

هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەكو ئێستا ئاگرەكەی چیای ئەزمەڕ كۆنترۆڵنەكراوە و بەردەوام لە فراوانبووندایە و زیانێكی زۆری لە دارستانە سروشتییەكانی چیاكە داوە.

وتیشی، “تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دیكە لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان”، هەر بەپێی زانیارییەكان ئاگرەكەی ئەمڕۆی چیای ئەزمەڕ بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی 24 كاتژمێر كراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی 24 كاتژمێر كراوەدەبن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share