ئەمین بابەشێخ: یەكێتی خۆی بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەكردووە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، “بەئاڵۆزیی سیاسەت ناكەين و بەرپرسیارانە بیردەكەینەوە و یەكێتی لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی میللەتەكەمان دەستپێشخەری دەبێت و ئامادەی گفتوگۆ و دانوستانە و دەشڵێت، یەكێتی خۆی بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەكردووە”.

ئەمین بابە شێخ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەتویتێكدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە و ڕایگەیاند، “لەهەر شوێنێك هەست بكەین چارەسەر هەیە، یەكێتی لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی میللەتەكەمان دەستپێشخەری دەبێت و ئامادەیی گفتوگۆ و دانوستانە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “بەئاڵۆزیی سیاسەت ناكەین و بەرپرسیارانە بیردەكەینەوە و بەرپرسین لەچارەنووسی میللەت و وڵاتەكەی خۆمان”.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئاشكرایكرد، “بەووردیی چاودێريی پێشهاتە سیاسیيەكان لەعێراق دەكەين و چاوەڕێی ڕێكارە دەستووری و یاساییەكان دەكەین لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر و یەكێتی خۆی بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق داواكراوێك لە چەمچەماڵ دەستگیردەكەن

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر_CTG، بە هاوبەشیی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق_ICTS، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان لە سنووری چەمچەماڵ ئەنجامدا. لە ئۆپەراسیۆنەكەدا هێزەكانی…
Total
0
Share