شاندێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات

وەزیری سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو شاندێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات.

كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت رایگەیاند، لیژنەیەك لە كەسانی پسپۆڕ تایبەت بە یاسای نەوت و غاز پێكهێنراوە و لەماوەی رابردوودا تا ئاستێكی باش كاریان لەسەر ئامادەكردنی پرۆژەیاساكە كردووە و 70%ی تەواو بووە.

وتیشی، بۆ تاوتوێكردنی پرۆژەیاساكە “پێدەچێت ئەم هەفتەیە یان هەفتەی ئایندە شاندێک سەردانی بەغداد بکات”. هۆكاری دواكەوتنی پرۆژەكەشی لە ماوەی رابردوودا بۆ یاسای بودجە گەڕاندەوە.

دەربارەی هەوڵەكان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمیش كەمال محەمەد لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی، سەرجەم رێکارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق تەواوبوون و، بابەتەکە ئێستا پەیوەندیدارە بە تورکیا و عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆمپانیای سۆمۆ تورکیای ئاگادارکردوەتەوە کە ئامادەن دەستبکەنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، پێدەچێت دوای سەردانی بڕیاردراوی سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق ئەو پرسە یەكلاببێتەوە.

بابەتی پێشتر

لە رانیە ئەو سەوزانەی بە ئاوی زێراب ئاودەدرێن تەلەف دەکرێن

بابەتی دواتر

پاش 60 ساڵ بەسەر شەهیدبوونیدا رووفاتەكەی گەڕێندرایەوە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزینەكەی بەغداد گەیشتە سلێمانی

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد ئەمڕۆ جارێكی دیكە گەیشتەوە سلێمانی. بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی…
Total
0
Share