کۆتایی بە قەیرانی بەنداوی نەهزە دێت

سەرۆکی میسر و سودان رێکەوتن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی بەنداوی نەهزە لەماوەی چوار مانگدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر پێشوازی لە ئابی ئەحمەد سەرۆکی ئەسیوپیا کرد و لەبارەی چارەسەری کێشەی بەنداوی نەهزە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو سەرۆک رێکەوتن لەسەر ئەنجامدانی دانووستانی بەپەلە بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی هاوبەش لە ماوەی چوار مانگدا.

ئەمڕۆ میسر میوانداری کۆنگرەی لوتکەی دەوڵەتانی سودانی کرد بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو قەیرانەی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە.

بەنداوی نەهزە، لە ناوچەی بەنی شنقول، لە دووریی 15کم لە رۆژهەڵاتی سنووری ئەسیوپیا و سودان دروستدەکرێت، لەسەر رووبەری 1800م2 و بەرزییەکەی 170 مەترە، قەبارەکەی ئاوگرتنی 74م سێجایە.
بەنداوەکە دوای تەواوبوونی دەبێتە گەورەترین بەنداو لە ئەفریقیا و دەیەم لەسەر ئاستی جیهان.

ئەم بەنداوە، زیاتر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبایە و دەبێتە گەورەترین بەنداوی بەرهەمهێنەری کارەبا لە ئەفریقیا و حەوتەم لەسەر ئاستی جیهان.

بوونی بەنداوی نەهزە لەسەر رووباری نیلی شین، کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر رێژەی ئەو ئاوەی دەگات بە میسر و کاریگەری کەمتریشی لەسەر سودان دەبێت، هەر بۆیە لە دوای بڕیاردان لە دروستکردنییەوە بووەتە کێشەی گەورەی نێوان هەرسێ وڵات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشداریی دانوستان بکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکە هێشتا بڕیاری بەشداریکردنی لە خولی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، نەداوە. ئیسماعیل بەقائی،…
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی هێرشەكەی هەولێر داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە UN داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی كردووە لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە. نوێنەرایەتیی ویلایەتە…
Total
0
Share