دوو شەمەندەفەر لە سڕبیا پێکیاندادا

دوو شەمەندەفەر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سڕبیا پێکیاندادا و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی سڕبیا بڵاویانکردەوە، “ئەمشەو لە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی سڕبیا، دوو شەمەندەفەر لە تاریکیدا بەیەکیاندا داوە لە ئەنجامدا لانی کەم دوو کەس گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەیان بەوەشکرد ،”شەمەندەفەرەکان بارهەڵگر بوون، بەڵام ژمارەیەک کۆچبەریان تێدابووە کە ویستوویانە بگەنە وڵاتانی ئەوروپا”.

باسیانلەوەشکرد، “تائێستا ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکرانەکراوە، ناشزانرێت چەند کەسی ناو شەمەندەفەرەکە کۆچبەری نایاسایی بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا: به‌گوێره‌ی كاره‌كانیان هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر تاڵیبان ده‌بێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ”هەڵوێستمان بەرامبەر بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان، پەیوەستە بە کارەکانی ئەو بزوتنه‌وه‌یه‌وه‌”. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه‌…
Total
0
Share