كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و، پلەکانی گەرما بە (2-3) پلە بەرزدەبنەوە، بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا و ئەگەر بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک.
هاوكات سبەینێش پلەكانی گەرما (1-2) پلەی دیكە بەراورد بەمڕۆ بەرزدەبنەوە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا، وەك ئەوەی كەشناسیی هەرێم دەیڵێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 42 پلەى سیلیزى
دهۆک: 43 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 44 پلەى سیلیزى
سۆران: 42 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى