بۆ مووچەی مانگی تەمموز دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تەمموزدا كراوە و گرفت لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان نەبووە و لەم هەفتەیدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەنێرێت.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی زانیارییەكان وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تەمموز تەواوبووە و هیچ گرفتێك لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان نەبووە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت.

وتیشی، “پێشتر كە گرفتێك لە لیستی مووچە هەبووایە ناردنی پارەی ئەو دامەزراوە و وەزارەتە رادەگیرا، بەڵام بۆ مووچەی مانگی تەمموز مووچەی تەواوی مووچەخۆران پێكەوە دەنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە کاتێکدا یادی راپەڕین دەکەینەوە کە گەشبینییەک سەبارەت بە ئاشتی و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد لە تورکیا دروستبووە

قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، “لە کاتێکدا یادی راپەڕین دەکەینەوە کە گەشبینییەک سەبارەت بە ئاشتی و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد…
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە لە فەرمانگەکاندا کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەرداهات

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، جارێکی دیکەی کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و کاتژمێرێک دواخراوە. بەپێی…
Total
0
Share