دوو کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد کە دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە بەهۆی ئەوەی ماتۆڕسکیلی خەڵکیان دزیبوو، هەروەها چەندین تاوانی دزی دیکەیان کردبوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکردووە کە ماتۆڕسکیلیان لێدزراوە، دوای بەدواداچوون تۆمەتبارەکان دۆزرانەوە و دانیانناوە بە تاوانەکەیاندا.

هەرەوەها دانیانناوە بەوەی کە چەندین تاوانی دزی دیکەشیان ئەنجامداوە.

ئێستا هەردوو تۆمەتبار ب،س،ر لەدایكبووی 2004، أ،ب،ر لەدایكبووی 2004، بەپێی ماددەی 446 راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبا: ساڵی داهاتوو دەتوانین کارەبا هەناردە بکەین

بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم، رایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا زیاددەکەین و ساڵی داهاتوو دەتوانین هەناردەی بکەین. فارس میرخان، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share