رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی ئەو حزبە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری لە سلێمانی رایگەیاند، “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی هەموو كات داوای یەكڕیزیمان كردووە بە تایبەت لە ناوچە دابڕێندراوەكاندا و پێشتریش چەند كۆبوونەوەیەكمان كردووە و سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانمان كردووە”.
ئاشكراشیكرد، هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە سنووری ناوچە دابڕێندراوەكان چارەنووسسازە و لەپێناو یەكڕیزیی كورددا سەردانی هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكەین و ئێمە هەموومان پێكەوە بین بەهێزتردەبین.