ئومێد خۆشناو: دوو بودجەمان بۆ تەرخانكراوە، بەڵام هێشتا هەولێر كەمئاوە

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو بودجەیان بۆ تەرخانكراوە، بەڵام هێشتا هەولێر كەمئاوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پلانی پێشووی ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی بۆ 30 ساڵ بوو،بەڵام دوای 12 ساڵ سەریهەڵدایەوە.

باسی لەوەشكرد، ژوورێكی عەمەلیاتیان بۆ چارەسەری كێشەی كەمئاوی دروستكردووە و ژمارەیەكی زۆر تانكەریان ئامادەكردووە.

پارێزگاری هەولێر ڕوونیشیكردەوە، دوو بودجەیان بۆ تەرخانكراوە بۆ چارەسەری كێشەی كەمئاوی لە پارێزگای هەولێر، كە بودجەیەكیان بە حەوت ملیار و 60 ملیۆن دینارە بە لێدانی (138) بیری ئاو لە هەولێر، هەروەها بودجەی دووەم كە چوار ملیار و 700 ملیار دینارە بۆ چارەسەری گرفتە تەكنیكیەكانی بیرەكان.

ڕوونیشیكردەوە، وشكەساڵی كاریگەریی زیاتر دەركەوتووە لە پارێزگاكە و ئاوی ژێرزەوی و بیرەكانیش وشكیان كردووە، لەگەڵ ئەوەش كێشەی كەمیی كارەبایان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: حکومەتی دیمەشق دەیان گەنجی مەدەنییان رفاندووە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، رایگەیاند، حکومەتی دیمەشق دەیان گەنجی مەدەنییان رفاندووە. ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، رایگەیاند، میلیـ.ـشیاکانی سەر بە حکومەتی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێشمەرگەكانی مەفرەزە سەرەتاییەكان یادگار و ئەمانەتی سەرۆك مام جەلال و شەهیدە سەربەرزەكانمانن

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، پێشمەرگەكانی مەفرەزە سەرەتاییەكان، یادگار و ئەمانەتی سەرۆك مام جەلال…
Total
0
Share