لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە تۆمەتبارە بە دزیکردن لە بڕێک پارە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “له‌سه‌ر سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك كه‌ له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بڕێك پاره‌ی‌ لێدزرابوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌و ه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ناو بازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هیشتنی‌ تاوانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمه‌تبار (س، ئـ، ر له‌دایكبووی‌ 1989) دانی‌ به ‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و له ‌ئێستادا به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، “دەستبەسەر ئەو پارەیەدا گیراوە کە تۆمەتبار دزیویەتی”.

 

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

چوار کەس لە زەڕەنگەرێکدا نزیکەی 15 کیلۆگرام زێڕیان دزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ كەس لە زاخۆ خنكان

لە سێ رووداوی جیادا سێ كەس لە رووباری خابووردا خنكان، تەرمی دووان لە قوربانییەكان دۆزرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی…
Total
0
Share