چوار کەس لە زەڕەنگەرێکدا نزیکەی 15 کیلۆگرام زێڕیان دزیوە

چوار تۆمەتبار کە دووانیان ژن و دووانیشیان پیاو بوون دەستگیرکران بە تۆمەتی ئەوەی لە دوکانێکی زەڕەنگەریدا بڕی 13 کیلۆگرام زێڕیان دزیوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی بەغداد، لە شەقامی فەلەستین لە ناوەندی بەغداد، چوار کەس دەستگیرکراون کە باندێکی دزیکردن بوون و کۆتا تاوانیان دزینی 13 کیلۆگرام زێڕ بووە تەنها لە یەک زەڕەنگەردا.

ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی زانیارییان لەبارەی تاوانەکەوە پێگەیشتووە، لیژنەیەکیان بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە پێکهێناوە و لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا توانرا ئەو چوار تۆمەتبارە دەستگیربکرێن.

لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر شەش کیلۆگران زێڕ و چەند جۆرێک مۆبایلی جیاوازدا.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ژمارەی کۆچبەرانی ئەمساڵ بۆ بەریتانیا ریکۆردێکی پێوانەیی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share