نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش لە دەرئەنجامی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و زیادبوونی خواست لەسەری.

ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 79.58 دۆلار فرۆشرا، نەوتی خاوی تەکساسیش بە 75.01 فرۆشرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی پێشبینی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوتی کردبوو بەهۆی زیادبوونی خواست لەلایەن چین و بەشێك لە دەوڵەتە تازە گەشەسەندووەکان.

ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکی پێشبینی کردووە لە ساڵی داهاتوودا رێژەی خواستی رۆژانەی وڵاتەکەی لەسەر نەوت بۆ 200 هەزار بەرمیل بەرزببێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق: سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی شتومەک

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، پەیڕەوکردنی سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی کاڵا و شتومەک، بەڵکو بۆ نەهێشتنی…
Total
0
Share