نەرمین مەعروف: نەوتی هەرێم دەدرێتە پاڵاوگەكانی عێراق هەنگاوێكی ئەرێنییە و گرفت بۆ ناردنی مووچە دروستنابێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رادەستكردنی 150 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكانی عێراق هەنگاوێكی ئەرێنییە و جەختیشدەكاتەوە گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروستنابێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەگەر هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێنەكاتەوە زیان بە داهاتی عێراق دەگەیەنێت هەر بۆیە لە یاسای بودجەدا هاتووە ئەگەر هەناردەی نەوت دەستپێنەكاتەوە دەبێت بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكان تەرخانبكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە دڵنیایی دایە مووچەخۆران وتیشی، “هیچ گرفتێك بۆ مووچەی فەرمانبەران لە بەغدادەوە دروستنابێت و مانگەكانی پێشتر نەوتیش نەدرابووە پاڵاوگە ناوخۆییەكان و مووچەی فەرمانبەران رەوانەكرا و ئەولەویەت بۆ مووچەیە”.

ئاشكراشیكرد، ئێستا كە نەوتی هەرێم دەدرێتە كۆمپانیا نەوتییەكان هەنگاوێكی ئەرێنییە و رێنماییەكانی تایبەت بە یاسای بودجە جێبەجێبكرێت و پشكی هەرێم و مووچە لە بەغدادەوە بە تەواویی بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەدەكرێت.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی مامۆستایان: كارئاسانیی زیاتر بۆ مامۆستایان دەكرێت لە كڕینی ئۆتۆمبێلدا

بابەتی دواتر

گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوە و نرخەكەی دیاریدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share