تەرمی مێردمنداڵێك لە ڕووباری زێی گەورەدا دۆزرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، مێردمنداڵێک لە گوندی بەنێنان لە قەزای بەردەڕەش خنکا.

لەبارەی ڕووداوەكەوە، کاروان عەلی یەكێك لە دانیشتووانی گوندی بەنێنانە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دوا و ڕایگەیاند، کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، مێردمنداڵێکی گوندەکەیان لە ئاوی ڕووباری زێی گەورە لە نزیک گوندی بەنێنان خنکاوە.

کاروان عەلی لە لێدوانەكەیدا بۆ ئێستا ئاشكرایكرد، مێردمنداڵەكە ناوی مەحموود قاسمە و تەمەنی 11 ساڵە، خوێندکاری پۆلی حەوتەمی بنەڕەتییە و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە مەبەستی مەلەكردن چووەتە ڕووبارەكەوە، بەڵام خنكاوە.

ئێستا پەیامنێرمان لە دهۆك ڕایگەیاند، تەرمی مێردمنداڵەكە دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشكیی دادی كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەشمیل ڕەسوڵ: گرنگیی جەژن پتەوترکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان، ڕایگەیاند، گرنگیی جەژن پتەوترکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە. د. نەشمیل ڕەسوڵ، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share