یەكێتیی مامۆستایان: كارئاسانیی زیاتر بۆ مامۆستایان دەكرێت لە كڕینی ئۆتۆمبێلدا

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان دابیندەكات لە گفتوگۆداین كە كارئاسانیی زیاتر بۆ مامۆستایان بكرێت.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و دواكەوتنی مووچەوە بەشێك لە مامۆستایان وەكو پێویست سوودمەندنەبوون لەو لێكتێگەیشتنەوەی ئەنجامدراوە تایبەت بە دابینكردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بۆ مامۆستایان.

ئاشكراشیكرد، چەند رێوشوێنێك بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست لەلایەن كۆمپانیاكەوە گیراوەتەبەر كە ئێمە لە گفتوگۆداین ئاسانكاریی بۆ مامۆستایان بكات لە بابەتی مووچەی مامۆستا و كەفیل و ئەو بڕە پارەیەی كە دەگەڕێندرێتەوە و بە دڵنیاییەوە كۆمپانیاكە لە بەرژەوەندیی مامۆستایان بڕیاردەدات.

بابەتی پێشتر

فوئاد حسێن: ریفراندۆم بۆ ئەوە نەكرا دەوڵەت رابگەیەنرێت

بابەتی دواتر

نەرمین مەعروف: نەوتی هەرێم دەدرێتە پاڵاوگەكانی عێراق هەنگاوێكی ئەرێنییە و گرفت بۆ ناردنی مووچە دروستنابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share