گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوە و نرخەكەی دیاریدەكرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە دەدات و جەختیشدەكاتەوە نرخی گەشتی عومرە بەپێی شێوازی خزمەتگوزارییەكان دەگۆڕدرێت، بەڵام پێشبینیدەكرێت نرخەكەی لە نێوان 850 دۆلار بۆ هەزار و 100 دۆلاردا بێت.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای كۆتاییهاتنی وەرزی حەجییان و گەڕاندنەوەی تەواوی حاجییان كە تا 11ی ئەم مانگە دەبێت تەواوی حاجییان بگەڕێنەوە، گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوە.

ئاشكراشیكرد، تائێستا بڕیاری كۆتایی لەبارەی نرخی گەشتی عومرە نەدراوە، بەڵام بەپێی شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان دەگۆڕدرێت و پێشبینیدەكرێت هاوشێوەی ساڵانی دیكە بێت و نرخەكەی لە نێوان 850 دۆلار بۆ هەزار و 100 دۆلاردا بێت و گۆڕانكاری لە نرخەكەشی پەیوەستە بە شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە عومرەكارانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: ئەگەر دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەکرێت، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران ناکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەگەری دەنگنەدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، بایکۆتی دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی…
Total
0
Share