ئەمڕۆ رۆژی جیهانی دانیشتووانە

لە رۆژە فەرمییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەمڕۆ رۆژی جیهانی دانیشتووانە، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2100 ژمارەی دانیشتووانی جیهان 10 ملیار کەس تێبپەڕێنێت.

بەپێی داتاکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ئێستادا ژمارەی دانیشتووانی جیهان هەشت ملیار کەسی تێپەڕاندووە، لەو ژمارەیەش رێژەی %49.7 یان لە رەگەزی مێن.

رێکخراوەکە پێشبینی کردووە تا ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتووانی جیهان بگاتە هەشت ملیار و 500 ملیۆن کەس و تا ساڵی 2100 ش بگاتە 10 ملیار و 900 ملیۆن کەس.

لە حەفتەکانی سەدەی رابردوودا هەر ژنێک 4.5 منداڵی بووە، بەڵام لە ئێستادا بۆ 2.5 منداڵ کەمبووەتەوە، جگە لەوەش لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان تێکڕای تەمەن 64.6 ساڵ بووە، بەڵام لە ساڵی 2019 بۆ 72.6 ساڵ بەرزبووەتەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

تەرمی یەکێک لەو کچانەی لە زێی بچووکدا خنکان دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

ژمارەی دانیشتووانی هەرێم حەوت ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا بڕیار له‌سه‌ر به‌كارهێنانى حه‌بێك بۆ چاره‌سه‌رى كۆرۆنا ده‌دات

ته‌ندروستیی ئه‌مریكا سه‌رقاڵى تاقیكردنه‌وه‌ى حه‌بێكه‌ وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت و له‌ئێستاشدا له‌ قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر خانمانى…
Total
0
Share