لە ساڵی 2021دا زیاتر لە 28 هەزار كۆچبەر بە كەناڵی مانش-دا پەڕیونەتەوە

ئەوانەی هەوڵ بۆ بەجێهێشتنی فەرەنسا دەدەن بۆ گەیشتنە بەریتانیا لەڕێی دەریاوە زیادیكردووە

لانیكەمی 28 هەزار و 395 كۆچبەری نایاسایی لە ساڵی ڕابردوودا لە فەرەنساوە بۆ ئینگلتەرا پەڕیونەتەوە لەڕێی بەلەمی بچووك بەناو كەناڵی مانشدا. ژمارەكە سێ هێندەی ژمارەی تۆماركراوی ساڵی 2020-ە.

لە ساڵی 2020دا ژمارەی كۆچبەرانی نایاسایی ئەوانەی كەناڵەكەیان بڕیوە نزیكەی 8400 كەس بوون.

ژمارەی كۆچبەران ئەوانەی هەوڵ بۆ بەجێهێشتنی فەرەنسا دەدەن بۆ گەیشتنە بەریتانیا لەڕێی دەریاوە زیادیكردووە دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا لە ساڵی 2018دا ڕێوشوێنەكانی پشكنینیان لە هەردوو بەندەری كالیە و یۆرۆتانل زیادكرد، ئەو تونیلەی هەردوو بەری مانش پێكەوە دەبەستێتەوە، ئەوان دوو ناوچە بوون كە كۆچبەران بەكاریاندەهێنا بۆ تێپەڕبوون بە خۆشاردنەوە لەنێو بارهەڵگرەكاندا.

ئاژانسەكە بەپێی تۆمارەكانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڵاویكردەوە بە تەنها لە مانگی تشرینی دووەم-دا، نزیكەی 6900 كۆچبەر بۆ كەناراوەكانی ئینگلتەرا پەڕیونەتەوە، لەنێویاندا هەزار و 185 كەسیان لە تەنها ڕۆژێكدا گەیشتوون، كە ژمارەیەكی پێوانەییە.

پەڕینەوە بە كەناڵەكە لەلایەن كۆچبەرانەوە كە خەون بە گەیشتنە ئینگلتەرا دەبینن، ئاستەنگی سیاسییە بۆ بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و بریتی باتیل وەزیری دەرەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی سەرۆكی پارتی پارێزگاران بەڵێنی بە هاوڵاتییانی دا كۆتوبەندی سەر كۆچ لەدوای دەرچوونی وڵاتەكەی لە یەكێتیی ئەوروپا زیادبكات.

هەروەك گەیشتنی ژمارەی زۆری كۆچبەران ناكۆكییەكانی لەگەڵ فەرەنسا زیادكرد كە حكومەتی بەریتانیا تۆمەتباریدەكات بە هەوڵنەدان بە ئاستی پێویست بۆ ڕێگری لە دەرچوونیان لە خاكی وڵاتەكەیەوە، سەرەڕای ئەو پارەیەی بۆ ئەو مەبەستە دیاریكراوە.

ناكۆكییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە تشرینی دووەمدا زیادیكرد دوای ئەوەی 27 كۆچبەر نوقمبوون كە لە بەلەمێكی چوپدا بوون، 17 لەو كۆچبەرانە كورد بوون.

بابەتی پێشتر

لە ساڵی 2021دا زیاتر لە 520 توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان ئەنجامدراون

بابەتی دواتر

ئاسایش: چەند كەسێك بەتۆمەتی سوتاندنی كتێبخانەی پیرەمەگرون دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

450 گۆڕ لە ئۆكرانیا دۆزرانەوە

ڕاوێژكارێكی سەرۆكایەتیی ئۆكرانیا بڵاویكردووەتەوە كە زیاتر لە 450 گۆڕ لە نزیك شارێكی ئۆكرانیا دۆزراونەتەوە. میخایلۆ پۆدۆلیاك ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share