پاپا: راگرتنی بازرگانیی چەك بۆ ساڵێك كۆتایی بە برسێتی لە تەواوی جیهاندا دەهێنێت

پاپا فڕەنسیس، پاپای ڤاتیكان

پاپای ڤاتیكان رایدەگەیەنێت، راگرتنی بازرگانیی چەك لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەتوانێت كۆتایی بە كێشەی برسێتی لە سەرتاسەری جیهاندا بهێنێت.

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا لۆمەی جەنگی لە ئۆكرانیا خستەئەستۆی “ئیمپراتۆریەتەكان”، ئەوەشی وت، “سەرجەم هێزە گەورەكان تێوەگلاون” لەو ململانێیەدا.

ئەوەشی وت، ململانێیەكە لەئێستادا بووەتە “جەنگێكی جیهانی” و پیشەسازیی نێودەوڵەتیی چەك هاندەر و پاڵپشتییەتی.

پاپا ئاماژەی بەوەشدا، “بەرژەوەندیی ئیمپریالیەت (لەم جەنگەدا) هەیە، ئەمەش تەنها لە ئیمپراتۆریەتی روسیدا كورت نابێتەوە، بەڵكو ئیمپراتۆریەتەكانی دیكەش دەگرێتەوە”.

پاپا فرانسیش وتی، یەكێك لە شارەزایان پێیوتووە كە كێشەی برسێتی لە جیهاندا دەكرێت كۆتایی پێبێت ئەگەر بازرگانیی چەك بۆ ماوەی ساڵێك دابخرێت و وتی، “جەنگ روودەدات و بەهۆیەوە چەكی كۆن دەفرۆشرێت و چەكی نوێش تاقیدەكرێتەوە”.

لەلایەكی دیكەوە پاپا كە لە تەمەنی 86 ساڵیدایە رایگەیاند، خانەنشین دەبێت و واز لە ئەركەكەی دەهێنێت ئەگەر نزیكترین راوێژكارەكانی پێیبڵێن كە تەواو بەتەمەن بووە و، چیتر ناتوانێت لەسەر كورسی پاپا دابنیشێت.

بابەتی پێشتر

تویتەر لە چەند ناوچەیەكی جیهان لەكاركەوت

بابەتی دواتر

یەكێتی و پارتی و لایەنەكان لە سلێمانی كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share