هەڵەیەک کە دەبێتەهۆی مردنی منداڵەکەت کاتێک لە شوێنی نوستنەکەیەتی

پزیشکان هۆشداری دەدەنە دایکان و باوکان لە دووبارەکردنەوەی هەڵەیەک کە دەبێتەهۆی مردنی منداڵ لەکاتی نوستندا، ئەویش هێشتنەوەی کڵاوە لەسەری منداڵدا لەکاتی نوستن کە مەترسییەکانی کوشندەن.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، هێشتنەوەی سەر و دەموچاوی منداڵ بە کراوەیی لەکاتی نوستندا ئەگەری مردنی لەناکاو و چاوەڕواننەکراو کەمدەکاتەوە.

نیشانەکانی مردنی لەناکاوی کۆرپە، کاتێک روودەدات کە منداڵێکی تەندروست بەبێ هۆکارێکی دیار دەمرێت.

بەم حاڵەتە ساڵانە نزیکەی 200 منداڵ لە بەریتانیا گیانلەدەستدەدەن.

گەورەترین مەترسی لە شەش مانگی یەکەمی ژیانی کۆرپەدا روودەدات، بەزۆری کاتێک کە خەوتووە.

بۆ ئەوەی یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەو حاڵەتە بدەیت، نابێت جگەرە بکێشیت یان ڕێگە بدەیت خەڵک لە نزیک منداڵەکەت جگەرە بکێشن.

هەروەها ئامۆژگاری دایکان و باوکان دەکرێت کە هەمیشە منداڵەکانیان لە کاتی خەوتندا بخەنە سەر پشتیان، چونکە نوستنی منداڵ لەسەر سکی دەبێتە هۆی گیرانی بۆریی هەناسە.

بۆ ئەوەی یارمەتیی کەمکردنەوەی مەترسیی مردنی لەناکاوی منداڵ بدەیت، ئامۆژگاری دایک و باوکەکان دەکرێت کە لە هەمان ژووردا بخەون لەگەڵ منداڵە تازەلەدایکبووەکەیان بۆ شەش مانگی یەکەمیان.

بابەتی پێشتر

دوكاندارێكمان سزادا كە مریشكی سێ كیلۆیی بە چوار كیلۆ بە هاوڵاتییان فـرۆشتووە

بابەتی دواتر

کەشناسێک: پلەی گەرما دادەبەزێت و باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share