لەنێویاندا بۆن و شامپۆ هەیە.. هەندێك بەرهەم دەبێتە هۆی مردنی پێشوەختە

فسالات لە دروستكردنی شامپۆ و سابوون بەكاردەهێنرێت

توێژینەوەكی پزیشكیی نوێ هۆشداریدەدات و دەڵێت، ئەو ماددە كیمیاییانەی بە (فسالات) ناودەبرێت و لە ژمارەیەكی زۆری بەرهەمە بەكارهێنراوەكانی ڕۆژانەدا هەیە، دەبێتە هۆی مردنی پێشوەختە.

فسالات ئەو ماددەیەیە كە وادەكات پلاستیك زیاتر نەرم بێت و بەكاردەهێنرێت لە پیشەسازیی بەرهەمەكانی وەك جوانكاری و بۆن و پاككەرەوە و داپۆشینی ماددە خۆراكییەكان و سابوون و شامپۆ و یارییەكانی منداڵان.

توێژینەوەكە كە ژمارەیەك لە توێژەرانی زانكۆی نیویۆرك ئامادەیان كردووە حاڵەتەكەیان بە نزیكەی نێوان 91 هەزار بۆ 107 هەزار حاڵەتی مردنی پێشوەختەی ساڵانە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان خەمڵاندووە، بۆ كەسانی پێگەیشتوو لە تەمەنی نێوان 55 بۆ64 ساڵ، ئەمەش نزیكەی 40 ملیار دۆلار بۆ 47 ملیار دۆلاری ساڵانە لەسەر حكومەت دەكەوێت.

زانایان لە كۆلێجی گرۆسمانی پزیشكی لە زانكۆی نیویۆرك شیكردنەوەیان بۆ زانیارییەكانی زیاتر لە پێنج هەزار كەس لەو تەمەنە ئاماژەبۆكراوە كردووە كە بەشدارییان لە ڕووپێوی نیشتمانیی تەندروستی و خۆراك لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2001 بۆ 2010 كردووە.

زانایان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ئەو كەسانەی ئاستێكی باڵایان لە فسالات هەبووە زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی مردنی پێشوەختە بوونەتەوە بەهەر هۆكارێك بێت، بەتایبەت ئەوانەی توشی كێشەی دڵ بوونەتەوە.

توێژەران ئاماژەیانداوە بە پێویستی ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر لەم پرسەدا كردووە و دەڵێن، توێژینەوەكە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆ لەنێوان فسالات و مردنی پێشوەختەی نەسەلماندووە.

لیۆناردۆ تراساندی، كەسی سەرەكی توێژینەوەكە وتی، “تائێستا، هەستمان بەوەكردووە كە ماددە كیمیاییەكان پەیوەندیدارن بە نەخۆشییەكانی دڵ، نەخۆشییەكانی دڵیش لای خۆیەوە هۆكاری سەرەكیی مردنن، بەڵام خودی ماددە كیمیاییەكانمان بە مردن نەبەستووەتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل بۆردومانی پێگەیەكی گروپەكانی سەر بە ئێرانی كرد

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ لە هەولێر دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرانترین خانووی دوبەی فرۆشرا

گرانترین خانووی دوبەی بە 82 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا. پێگەی بزنس ئینسایدەر ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “گرانترین خانووی دوبەی…
Total
0
Share