تەندروستیی سلێمانی: لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 10 هەزار و 711 منداڵ لەدایكبوون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 10 هەزار و 711 منداڵ لەدایكبوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 10 هەزار و 711 منداڵ لەدایكبوون 62%ی ئەو منداڵانە لە نەخۆشخانە حكومییەكان لە دایكبوون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە پارێزگای سلێمانی شەش هەزار و 664 منداڵ لە نەخۆشخانە حكومییەكان لە دایكبوون و چوار هەزار و 47 منداڵەكەی دیكە لە نەخۆشخانە تایبەتەكان لە دایكبوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەمانگێكدا 19 هەزار و 242 منداڵ لەنەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان چارەسەركراون.

بابەتی پێشتر

كەریم عەلی: بەپێی یاسای بودجە دەبێت بەرمیلێك نەوت بە 30 هەزار دینار بدرێتە هاوڵاتییانی هەرێم

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی لۆگۆی تاكسییەوە جێبەجێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ماسی گرانتربوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانيی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو زیاتر گرانبووە و نرخی یەك…
Total
0
Share