ژماره‌یه‌ك زیندانیكراوى بادینان بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نایانگرێته‌وه‌ ‏

تیمی كوردستانی ڕێكخراوى ‏CPT‏ ڕایده‌گەیه‌نێت، ژمارەیەک زیندانیکراوى بادینان ئەو ‏بڕیارە نایانگرێتەوە کە سەرۆکایه‌تیى هەرێم دەریکردووە بۆ کەمکردنەوەى سزاى بەشێک ‏لە زیندانییان.‏

له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، كامەران عوسمان ئەندامی تیمی هەرێمی كوردستانی ‏ڕێكخراوى ‏CPTى ئه‌مریكى ڕایگه‌یاند، “پێنج زیندانیکراوى بادینان ئەو بڕیارە ‏نایانگرێتەوە كه‌ شه‌ش مانگى دیكه‌ ئازاد بكرێن، كه‌ ئه‌وانیش بریتین لە قارەمان شوکرى – ‏ڕۆژنامەنووس، نەزیر میکایل – چالاکوان لە زاخۆ، مەسعود عەلى – مامۆستا و ‏چالاکوان، شێروان تەها – مامۆستا و چالاکوان، د.عامر خالید، مەحمود ناجى ئەحمەد – ‏چالاکوان.‏

ئاشكراشیكرد، لە کۆى 81 چالاکوان و ڕۆژنامەنووس کە ساڵى 2020 لە بادینان ‏دەستگیرکراون، 26 کەس بەبێ دادگاییکردن ئازادکراون، 19 کەسیشیان حوکمدران و ‏بەشێکیان ئازادکراون.‏

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، شەش زیندانى تا ئێستا دادگایی نەکراون، چوار زیندانیی تریش ‏حوکمدران و تا ئیستا لەزینداندان.‏

تیمه‌كه‌ى ڕێكخراوه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ئاشكراشیكرد، ژمارەیەک سیاسی و چالاکوان لەساڵى ‏‏2019وە دەستگیرکراون و هێشتا دادگایی نەکراون.‏

بابەتی پێشتر

مباپێ کاغەزی سپی ناسڕ خالێفی ڕەتکردووەتەوە

بابەتی دواتر

پێوەری زیرەک دەکرێتەوه‌ 40 ئەمپێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share