كەریم عەلی: بەپێی یاسای بودجە دەبێت بەرمیلێك نەوت بە 30 هەزار دینار بدرێتە هاوڵاتییانی هەرێم

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق ساڵانە بەرنامە و پلانی بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا هەیە و دەشڵێت، “بەپێی یاسای بودجە دەبێت بەرمیلێك نەوت بە 30 هەزار دینار بدرێتە هاوڵاتییانی هەرێم”.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق ساڵانە بەرنامە و پلانی بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا هەیە و ساڵانە لە مانگی ئەیلولەوە دەستبەدابەشكردنی نەوتی سپی لەسەر هاوڵاتییاندا دەكات تاوەكو مانگی نیسان.

ئاشكراشیكرد، ساڵانە حكومەتی عێراق بڕێك نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و ساڵی رابردوو یەك بەرمیل نەوت بە نرخی 105 هەزار دینار درایە هاوڵاتییان و بەپێی یاسای بودجە دەبێت حكومەتی عێراق یەك بەرمیل نەوتی سپی هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بە 30 هەزار دینار بدرێتە هاوڵاتییان و ئەوەش ئەركی پەرلەمانتارانی كوردە لە بەغداد بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕوپاگەندە بێبنەماكانی بەكارنەهێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا.. دیارترینیان كامانەن؟

تائێستا بەشێك لە خەڵک ڕەتیدەکەنەوە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، ئەمەش بەهۆی ئەو پڕوپاگەندانەی لەبارەی ڤایرۆسەکە بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش کاریگەریی خراپی…
Total
0
Share